کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٢٨ ملیۆن ژن لە ئێراندا بێکارن

12:29 - 22 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: تەنیا ١٦.١ لەسەدی ژنان کە لە تەمەنی کارکردندان، کاریان هەیە و لەم ڕێژەیەش تەنیا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسیان کاری هەمیشەییان هەیە.

ڕێژیمی دژە ژنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا ژنانی پەراوێز خستووە و لە ٣٣.٣ ملیۆن ژنێک کە لە تەمەنی کارکردندان، تەنیا ٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسیان کاریان هەیە و زیاتر لە ٢٨ ملیۆن ژن بێکارن و سەربەخۆیی ئابوورییان نییە.

جێگیری لێکۆڵینەوە ئابورییەکانی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران لە شاری تاران ڕایگەیاند: "٢٠ لەسەدی ژنانی بێکار خوێندکارن، ٢٠ لەسەدی دیکەیان بێکارن و یەک لەسەدیشیان خانەنشینن".

وڵاتی ئێران لە ڕیزبەندی "پێوەرەکانی کەلێنی ڕەگەزی"، پلەی چوارەمی هەیە، بەو واتایەی تەنیا لە پێش سێ وڵاتی جیهانییەوەیە.

بەپێی ئاماری "چاودێریی مافی مرۆڤ"، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ژنانی خاوەن کار لە وڵاتانی باکووری ئافریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، ٢٠ لەسەد بووە، لە کاتێکدا ئەم ئامارە لە ئێراندا تەنیا ١٥ لەسەدە.