کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەک لە زیندانی\"قزل حصار\" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

19:25 - 23 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: یەکێک لە زیندانییەکانی زیندانیقزل حصار بە شێوەیەکی گوماناوی هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بەژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی هادی حاجی محەممەدی لە یەکەی دووی زیندانی قزل حصار ی شاری کەرەج بە شێوەیەکی گوماناوی خۆی کوشت.

هەواڵدەریی هێرانا بڵاویکردەوە، ئەو زیندانییە بە هۆی گوشاری ڕۆحی و دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو زیندانییە، هادی لە ماڵی براکەی دا بووە و لەگەڵ براکەی دەستبەسەر کراون.

لە سەر چۆنیەتی دەستبەسەر کردنی هادی و براکەی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

پێشتریش لە مانگی سەرماوەزی ٩٤ی هەتاوی ئومید نارویی، زیندانی تەمەن ٣٨ ساڵی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی زاهیدان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە مانگی گەلاوێژی ٩٤، عەلی محەممەدی، کە تۆمەتی سیخوری کردنی درابووە پاڵ، لە زیندانی ورمێ پاش ماوەیەک مانگرتن لە خواردن لە ڕێگەی حەبەوە هەوڵی خۆکوژیدا.

لە مانگی خەزەڵوەری ٩٣ی هەتاویشدا، بابەک قوربانی، پاڵەوانی زۆرانباری فەرەنگی کە میداڵی زێڕی یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٠ ی گوانگجۆی بە دەست ‌هێنا بوو لە زیندانی دێزڵ ئاوای شاری کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.