کوردستان میدیا: بەرپرسانی زیندانی ورمێ پێشیان بە چارەسەری پزشکی زیندانییەکی سیاسی کورد گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمیر پەیغامی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و بەرپرسانی ئەو زیندانە ڕێگەیان نەداوە لە زیندان بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی بچێتە دەرەوەی زیندان.
ئەمیر پەیغامی، خەڵکی شاری شنۆ لە بەندی ١٢ و کووپەی ٥ بە تاوانی هاوکاری حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕێژیم، زیندانی کراوە و لەسەر حوکمی دادگا سکاڵای کردووە و ئێستە لە زیندان چارەنووسی نادیارە؛ هەروەها بارودۆخی جەستەیی ڕۆژبە ڕۆژ خراپتر دەبێت و سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی ئەو زیندانە لە نەخۆشییەکەی ئاگادار کراون، بەڵام ڕێگە لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەگرن.
ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، پێشتر لە نەخۆشخانەی شاری شیراز دەرمان کراوە و پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی بەپەلە دەبێ لاقی ببڕدرێتەوە و ئێستاش ئەو لاقەی سێ ئەوەندەی لاقەکەی دیکەی هەڵماسیوە.
ئەمیر پەیغامی، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە دەستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەسبەسەرکرا و لە دادگای نیزامی ورمێ، لەگەڵ دوو شارۆمەندی دیکەی کورد بە ناوەکانی تاهیر خورشیدی و فاروق شاروێرانی بە گشتی بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کران.