کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسی کورد لە مافی مەرەخەسی بێبەری کرا

09:47 - 11 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیم لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، لە مافی مەرەخەسی بێبەری کرا.

زیندانیییەکی سیاسی کورد بە ناوی"نەبی محەممەدی" تەمەن ٥٨ ساڵ کوڕی محەممەد ساڵح، خەڵکی شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە مەرەخەسیی پێنادرێت.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، هەتا ئێستا لە لایەن بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشانەوە لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە و بەرپرسانی زیندان داواکاری ناوبراویان بۆ هاتنی مەرەخەسی ڕەت کردووەتەوە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان داواکاریی  ناوبراو بۆ وەرگرتنی مەرەخەسییان ڕەت کردووەتەوە.

بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردەیان ڕاگەیاندووە، ئازادی مەرجدار، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوانی ئەمنییەتییان ئەنجام نەداوە.

نەبی محەممەدی، ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٥، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و پاش سێ مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە و کرماشان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.