کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی کورد درێژە بە مانگرتنی خۆی داوە

12:07 - 17 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، درێژە بە مانگرتنی خۆی دەدات و لە چەندەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیە.

"قادر محەممەدزادە"، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ناڕەزایەتی دژ بە بەردەوامیی ڕاگیرانی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێدا، لە چەندەمین ڕۆژی مانگرتندایە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، ئەم زیندانییە سیاسییە کورده لە ١١ی ڕەشەمەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە.

مانگرتنی ئەم زیندانییە، بە هۆی فەرمانی گواستنەوەی ناوبراو لەگەڵ سێ زیندانی دیکە بۆ بەندی ئەمنیی زیندان و ڕێگا نەدان بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە لایەن بەرپرسی قەزایی بووە.

 

ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی بۆکان، لەکۆتایی پاییزی ساڵی ۱۳۸۸دا، هاوڕێ لەگەڵ زیندانییەکی سیاسیی دیکە بەناوی "محەممەد عەبدوڵڵاهی"، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا، پاش ١٥ مانگ دەسبەسەری لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمە لە مەهاباد بە تۆمەتی مەحاربە و ئەندامەتی لە یەکێک لە  حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، هەرکام بە ۱۸ساڵ زیندان مەحکووم کران.