کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی ئەهوازی بە شێوەیەكی گوماناوی گیانی لەدەست دا

16:04 - 7 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: ڕۆژی هەینی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤، موحەممەد حەمادی ٣٥ ساڵە، كوڕی عودە و خەڵكی شاری ئەهواز، لە گرتووخانەی شاری شیبان بە شێوەیەكی گوماناوی و نادیار گیانی لەدەست داوە.

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە سەرەتا دۆخی جەستەیی موحەممەد ناجێگیر دەبێت و ناوبراو بە مەبەستیی چارەسەریی دەبرێت بۆ بێهداری و دواجار هەواڵی گیان لەدەست‏دانی بە بنەماڵەكەی دەدرێتەوە.

یەك لە ئەندامانی بنەماڵەی موحەممەد ئاشكرای دەكات، كادرەكانی نەخۆشخانە ڕایانگەیاندووە كە پێش ئەوەی ببرێتە نەخۆشخانە، ناوبراو گیانی لەدەست دابوو.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی موحەممەد دەڵیت كە، موحەممەد بە تۆمەتی چالاكی نەتەویی و مەدەنی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ئەهوازەوە مەحكووم كرابوو.