کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی هێرشەکەی سپای پاسداران بڵاو کردەوە

13:46 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا، هێرشی سپای پاسدارانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات مەحکووم کرد.

ڕۆژی ١٨ی خەرمانان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمیی خۆی بە بۆنەی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە دەربڕی و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەیان بۆ بریندارانی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی سپای پاسداران خواست.

لە بەشێكی ئەم ڕاگەیەندراوەدا، سازمانی خەبات سەرەڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییە، داوای لە هەموو ناوەند و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و جیهان کردووە، کە لە هەمبەر ئەم پەلامارە دژە مرۆیییە بێدەنگ نەبن و ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بە توندترین شێوە مەحکووم بکەن.

هەروەها هەر لەو پێوەندییەدا، ئامادەیی خۆی بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک کە خزمەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو هێرشە بکات، دەربڕیوە.