کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی حیزبی دێموكرات کردەوەی تیرۆریستی فرۆكەخانەی ئاتاتوركی له ئیستانبۆل مەحکووم کرد

18:03 - 11 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک کردەوەی تیرۆریستی فرۆكەخانەی ئاتاتوركی له ئیستانبۆل مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە:

مەحكووم كردنی كردەوەیەكی تیرۆریستی


شەوی ٢٠١٦/٦/٢٨ لە كردەوەیەكی تیرۆریستی دا كە لە فرۆكەخانەی ئاتاتوركی ئیستانبۆل روویدا، بوو بە هۆی كۆژران و بریندار بوونی دەیان كەس لە خەڵكی سڤیل.

ئێمە ئەو كردەوە تیرۆریستییە لە لایەن هەر كەس و لایەنێكەوە ئەنجام درابێ مەحكووم دەكەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆژراوانی ئەو رووداوە و خەڵكی توركیا دەكەین، هیوادارین بریندارانی رووداوەكەش بە زوویی برینەكانیان سارێژ ببێتەوە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٠١٦/٦/٣٠