کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ ناساندنی کتێبی "کشتار بی پایان" بەڕێوە چوو

10:30 - 11 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: سێمینارێک بۆ ناساندنی کتێبی "کشتار بی پایان" لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر، بە مەبەستی ناساندنی کتێبی "کشتار بی پایان" کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی ئوتریش سێمینارێکی بۆ دوکتور "جەواد دانشپژوو" نووسەری ئەم کتێبە پێك هێنا.

ئەم سێمینارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان دوکتور "جەواد دانشپژوو"، باسێکی لەسەر هۆکاری نووسینی ئەم کتێبە و نێوەڕۆک و پێکهاتەکەی پێشکەش کرد.

نێوەڕۆکی ئەم کتێبە باس لە سەرکوتی بزووتنەوەکانی کوردستان، ڕووداوەکانی پاش شۆڕشی ١٣٥٧ لە کوردستان، لێكدانەوەی ئێعدامەکان بەپێی ئامار، تیرۆر، کوشتنە گوماناوییەکان، کۆچی دوایی حەسەن قزڵجی، جینۆساید، ئاماری بریندارەکان و ئاماری کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی گوندەکان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەکات.

لە کۆتاییی سێمینارەکە بەشداربووان سەرنج، تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان پێشکەش کرد.