کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ١٩مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی شیۆعیی کوردستان، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌ی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساحیبی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر بانگهێشتێکی فه‌رمی، سه‌ردانی بنکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیۆعیی کوردستان ــ لقی سلێمانییان کرد و له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
بانگهێشتی شاندی حیزبی دێمۆکرات به بۆنه‌ی ١٩مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی شیۆعیی کوردستان بوو و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه هه‌یئه‌تی حیزب په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی حیزبی شیۆعی کرد.
حیزبی شیۆعیی عێراق له رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣١٣ی هه‌تاوی دامه‌زراوه و دواتریش لقی کوردستانیی حیزبی شیۆعیی عێراق، له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی پێکهاتووە.
دواتریش له رێکه‌وتی ٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٧٢ی هه‌تاوی حیزبی شیۆعیی کوردستان، سه‌ربه‌خۆیی خۆی له حیزبی شیۆعیی عێراق راگه‌یاندووه.