کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

11:54 - 27 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: چەند چالاکییەک لە وڵاتی سویس بە دژی ڕێژیمی ئێران بۆ مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆبوونەوەیەک  دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێووە چوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار پەیامیان پێشکەش کرد.

هاوکات ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان کۆریادیک  بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ١٧ی خەرمانان بەڕێوە چوو کە شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سویس بە سەرپەرەستیی "کامڕان ڕەسووڵی"  بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب  و هەروەها بەشیکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.

هەر لە دریژەی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان لە شاری بێرن کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو و لەو خۆپیشاندانەدا "موختار ڕاوەش" ئەندامی حیزب پەیامێکی پێشکەش کرد.

هەروەها لە کردەوەیەیەکی کەم وێنەدا "یاسر سەعیدپوور" ئەندامی  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێوانی ڕێگای نێوان شافهاوزن تا بێرن پایتەختی سویس کە ڕێگایەکی نزیک بە ٢٠٠ کیلۆمیترە بە هەڵگرتنی وێنەی ژینگەپارێزانی کورد، گیراوانی سیاسی، هەڵگرتنی چەند وێنە و نوسراوە و ئاڵای کوردستان جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە کوردستان مەحکووم کرد.

ئەو حەرەکەتەی ناوبراو لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمی خۆپیشاندەران بەرەوڕوو بووە.