کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریە شکستی هینا

19:01 - 23 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هێرشەکانی گرووپە تێرۆریستییەکانی "داعش"، بۆ سەر هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران لە سووریە، ئەو هێزەی ناچار بە چۆڵکردنی بنکەکانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی "چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە سووریە"، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی چەند حەوتووی ڕابردوو لەگەڵ هێزە تێرۆریستییەکانی داعشدا، سپای تێرۆریستی پاسداران و میلیشیا چەکدارەکانی، ١٠٠ کوژراو و برینداریان لێ بەجێماوە.

هەروەها، "چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە سووریە" ڕایگەیاندووە: "بەهۆی بەربڵاویی هێرشەکان، سپای پاسداران بنکە جیاجیاکانی خۆی لە دەوروبەری شاری "بووکەماڵ"، لە نزیکیی سنووری عێراق بەجێ هێشتووە".

ڕاپۆرتی سەرچاوە نیزامییەکانی سووریە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکانی داعش لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بەردەوام بووە، بە شێوازێک کە هەموو ڕۆژێک هێرشێکی نوێیان  ئەنجام داوە.