کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ڕێژیم ئیزن نادات محەممەد نەزەری ئازاد بکرێت

18:41 - 2 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئازادکردنی یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان و ئێران دژایەتی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئازادکردنی محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسیی کورد دژایەتی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ لەو باریەوە ئاشکرای کردووە، کاتێک محەممەد نەزەری لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو، دۆزگەر لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنی کرد و بەڵێنیی ئازادکردنی محەممەد نەزەری دا، بەڵام سپای پاسداران دژایەتی لەگەڵ ئازادبوونی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دەکات.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران  داوا لە محەممەد نەزەری دەکەن "توبە‌ نامە"یەک بنووسێت و دواتر ئازادی دەکەن، بەڵام محەممەد نەزەری دەڵێت: من بێتاوانم، تۆبه لە هیچ ناکەم.

محەممە نەزەری ٢٤ سالە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران دایە و تا ئێستا یەک ڕۆژیش مەرەخەسی پێنەدراوە

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری "ساین قەڵا"، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری ڕێژیم شاری بۆکان دەسبەسەر کرا که هەتا ئێستا لە مافی هەر جۆرە مورەخەسییەکی یاسایی بێبەرییە.