کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیهەمین ساڵڕۆژی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە لەندەن بەرز ڕاگیرا

17:50 - 25 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا و ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی یادی سی ساڵەی شەھیدکرانی دوکتور قاسملوو و ھاوڕێیانی، خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیادا پێک ھێنا.

بە بۆنەی یادی سی ساڵەی شەھیدکرانی دوکتور قاسملوو و ھاوڕێیانی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا و ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆپێشاندانێکی جەماوەریی بەرفراوانیان لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیادا پێک ھێنا.

سەرتای خۆپێشاندانەکە لە بەردەمی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن ''فەرید دەیھیم''، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، خۆێندرایەوە.

پاشان پەیامی یەکیەتی بۆ دێموکراسی لە ئێران خۆیندرایەوە.

پاشان بەشداربووان بە دروشمدان بە دژی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامی، درێژەیان بە خۆپێشاندانەکە دا.

لە درێژەی ئەم خۆپیشاندانەدا، کە سەدان کەس لە کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان بەشداربوون، بە وتنەوەی دروشم دژ بە تێرۆریستانی تاران و دەوڵەتی ئۆتریش، بەرەو باڵوێزخانەی ئۆتریش وەڕێ کەوتن. لاوانی بەھەست بە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ دوکتور قاسملوو، بۆ ماوەی کاتژمێرێک، چەند شەقامی لەندەنیان بە خۆپیشاندان و دروشمی شۆڕشگێڕانە بەست.

کۆمیتەی بریتانیا، بڕێکی زۆر پۆستێر و ژیاننامەی دوکتور قاسملوویان بە زمانی ئینگلیزی لەنێو خەڵکدا بڵاو کردەوە.