کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێک لەسەر بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران بەڕێوە چوو

13:06 - 30 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی بریتانیا، سێمینارێکی لەسەر بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران بۆ هێمن سەیدی پێک هێنا.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران لە بریتانیا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لە پێوەندی لەگەڵ بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سێمینارێکی بۆ ھێمن سەیدی چاوەدێری سیاسی پێک ھێنا.

سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێ کرد.

پاشان ھێمن سەیدی، لەو پێوەندەیدا باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بە نەخشی گەلی کورد و ھەروا ڕێبەری گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو کرد، کە ھەر لە سەرەتای ھاتنەسەر کاری ڕێژیمی ئیسلامییەوە وەک تێرۆریست ناوی لێ برد، کە ھەر بە تێرۆرکردنی خۆشییەوە لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە ئەو ڕاستییە سەلمێندرا.

پاشان ئامادەبووان پرسیار و سەرنج و تێبینی خۆیان دەربڕی، کە دواتر وڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.