کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕووی کوردی سووریە لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات

16:11 - 31 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پارتی دێموکراتی پێشڤڕووی کورد لە سووریە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پاریسی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، هەیئەتێکی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕوویکورد لە سووریە پێکهاتوو لە ئەنوەر عمر بەرپرسی ئەو پارتە لە فەرانسە، باوکی سیپان و حەمید خەلەف سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پاریسیان کرد و لە لایەن خوسرەو عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە و خەبات قوربانی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە پێشوازیان لێکرا.

لایەنی میوان پاش باس و ڕاوێژ لە سەر بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئێستای سووریە و ئێران لەگەڵ نوێنەری پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

هەردوو لایەن پێداگریان لە سەر گرینگیی هاوکاریی سەرجەم پارت و حیزبەکانی کوردستانی لە هەر چوار پارچە دابەشکراوەکەی کوردستان کرد.

لە کۆتاییدا بڕیار لە سەر بەشداریکردن لە پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ هاوکاریی حیزبە کوردستانیەکان کە پێشتر هەنگاوی بۆ نراوە، درا.

نوێنەری پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە لە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و بەشە کوردستانیەکەی و بە تایبەت ڕاسانی ڕۆژهەڵات بۆ شاندی میوان باسێکی تێر و تەسەلی کرد.