کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی مستەفا هیجری لە دوکتور کەماڵ مەزهەر لە شاری هەولێر

15:02 - 18 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی کەسایەتیی ناوداری کورد \'\'دوکتور کەماڵ مەزهەر\'\'ی کرد.

7796.jpg


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادابوون لە باری تەندروستیی \'\'دوکتور کەماڵ مەزهەر\'\' مێژوونووس و کەسایەتیی ناوداری کورد، لە شاری هەولێر سەردانی ناوبراوی کرد.
دوکتور کەماڵ مەزهەر وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە سەردانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لەو هاودیتنەدا بارودۆخی ناوچە و کوردستان و هەروەها دۆخی ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
دوکتور کەماڵ مەزهەر دۆستی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو، ساڵی ١٩٣٧ی زایینی لە کەر
کووک لە دایک بووە و دامەزرێنەری بەشی مێژووی زانکۆی بەغداد بووە و چەندین کتێبی مێژوویی لەسەر کورد و کوردستان نووسیوە و هەنووکە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.