کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە حیزبی دێموکرات

16:36 - 6 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی بنکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری لێپرسراوی گشتیی حیزب پێشوازیان لێ کرا.

لەو دیدارەدا هەر دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک پرس و بابەتی پێوەندیدار بە مەسەلەی کوردەوە، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و لەسەر بەردەوامی پێوەندییەکان و لێک نزیکبوونەوەی هێزەکانی کورد جەختیان کردەوە.