کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی منداڵێکی کورد لە ئاستی ئێراندا

14:38 - 4 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: منداڵێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ئاستی ئێراندا، توانی نازناوی شانازیی ڕێزلێنان لە کێبڕکێی نیگارکێشی بەدەست بێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان منداڵێکی خەڵکی شاری بۆکان، توانی لە کێبڕکێی نیگارکێشی نازناوی شانازیی ڕێزلێنان لە ئاستی ئێراندا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

گوڵاڵه محەممەدی تەمەن ١٠ ساڵە خەڵکی شاری بۆکان، توانیویەتی لە ڕێژەی تەمەنی ١٠ هەتا ١٢ ساڵ لە سێهەمین کێبڕکێی نیگارکێشی منداڵان و مێرمنداڵان کە لە لایەن ڕێخکراوی بەهرەوەریـی ئێران بەڕێوە چوو، ئەو سەرکەوتنە بەدەست بێنێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کێبڕکێیە بە مژاری بەهرەوەری ئاو لە لایەن ئەو ڕێکخراوە ئێرانییە بەڕێوە چووە.