کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی زیندانی گەوهەردەشت ماددەی سڕکەر لە نێو زینداندا بڵاو دەکاتەوە

22:36 - 31 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: داریوش ئەمیریان بەڕێوەبەری زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە ڕێگەی باندەکەیەوە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە نێو زیندان دایە.

چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران بڵاوی کردۆتەوە؛ پاش ئەوەیکە یەکێک لە ئەندامانی باندێکی مافیایی لە نێو زیندانی گەوهەردەشت بەناوی شاهین حەبیبی، لە کاتی فرۆشتنی ماددەی سڕکەر دەسبەسەر کرا دەرکەوت کە سەرۆکی ئەم باندە بریتییە لە داریوش ئەمیریان.

داریوش ئەمیریان یەکێک لە ئەندامانی چالاکی وەزارەتی ئیتلاعاتە و بەوتەی زیندانییەکانی گەوهەردەشت هەموو کارەکانی ناوبراو بە بڕیار و لە ژێر چاوەدێری بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتدایە.
پاش دانپێدانانی شاهین حەبیبی و گەڕانەوەی بۆ نێو زیندان، ئەمیریان بە تووڕەییەوە پەلاماری ناوبراو دەدات و پێی دەڵێ: پێت وایە کەس دەتوانێ لە من بپرسێتەوە؟

یەکێک لە سیاسەتە قێزەونەکانی کۆماری ئیسلامی دژی لاوان و بەتایبەت جیابیرانی دەسبەسەر کراو بریتییە لە توش کردنیان بە بەڵای ماڵوێرانکەری ئێعتیاد و ئەمەش لە ڕێگەی پێکهێنانی باندی جۆراوجۆری بڵاوکردنەوەی ماددەی سڕکەر.