کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕۆییەکانی ڕێژیم، بازاڕی پێشکەوتووی لە خەڵک داخستوە

19:30 - 7 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیا جیهانییە گەورەکانی بازاڕی پڕۆگرامی کامپیۆتێری و مۆبایل بازاڕەکانیان بەرووی خەڵکی ئێراندا داخستوە.

رۆژ لە دوای رۆژ گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران تووندتر دەبنەوە و یەکێک لە ئاسەوارەکانی ئەو گەمارۆیە، داخرانی بازاڕی ئینتێرنێتیی ئەپڵ و گووگڵ و مایکرۆسافت بەرووی بازاری ئێرانە.

بە پێی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، کۆمپانیاکانی وەکوو ئەپڵ و گووگڵ و مایکرۆسافت و ... رێگە بە بازرگانان و خەڵکی ئێران نادەن کە دەستیان بەو بازارە ئینتێرنێتیانە بگا و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەیکە هەم بەرنامە و پرۆگرامەکانی ئەو بازاڕانە بەدەستی خەڵک نەگات بۆ کامپیۆتێر و مۆبایلەکان و هەم رێگە بە شارەزایانی بواری ئایتی لە ئێران نادا کە لەو بەشەدا کار بکەن.

لە درێژەی داخستنی بازارەکان بەڕووی ئێراندا، کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ و مایکرۆسافت و بازاڕی بەرنامەکانی ئەپڵ و ئاندرۆیدی، بەرنامە دروستکراوەکانی کەسانی نێو ئێرانیان لە بازاڕەکانی خۆیان سڕیوەتەوە، چوونکە شتومەکی ئێرانی نابێ بفرۆشرێ و پارە لەو رێگەیەوە نابێ بڕواتەوە بۆ ئێران.

ئەمە بۆتە هۆی زەرەری زۆر لە کەسانی شارەزا و بازرگانانی ئەو بوارانە و بەهۆیەوە  کار و پیشەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک دادەخا و بێکارییەکی دیکە روو لە بەشێک لە شارەزایانی ئەو بوارە و کۆمپانیاکان کە کارەکانیان لەو رێگەوە گەشەی سەندبوو کارەکانیان دادەخرێ.

جێگای ئاماژەیە کە دوای زیاتربوونی سەرەڕۆیی و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە، گەمارۆی نوێ بەدژی ڕێژیمی ئێران پەسند کراوە و ئێرانی لە دەستوێڕاگەیشتن بە زۆر شوێن بێبەری کردووە.