کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شار و گوندەکانی کوردستان بە ناو و یادی پێشمەرگە ڕازێنرانەوە

10:13 - 25 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: کار و چالاکییە تەبلیغییەکان به بۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەی هەیە و خەڵکی کوردستان بە تێكڕایی بەرەو پیری ئەو ڕۆژه مێژوویییەوە دەچن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام و بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

پێشمەرگەکانی شار له بۆكان و مەهاباد، بۆ چەندەمین جارە لە نێوان شاری بۆکان و مەهاباد شکۆی درۆیین و پوشاڵینی کۆماری ئێسلامییان هێنایە لەرزە. ئەو چالاکییە بە شێوەی هاوبەش و پلانی پێشتر داڕێژراو لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، لە گوندەکانی نێوان بۆکان و مەهاباد و بەشێک لە نێو شاری بۆکان و مەهاباد بەڕێوە چوو.

 ئەو شۆێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین: "میراوای بۆکان، دەوروبەری کاڕێژی سەیفالی بۆکان، پردی کۆبانی لە مەهاباد، دەوروبەری گازی سی.ئێن.جی و دەوروبەری تالاری سابڵاغ، دەوروبەری پاسگای میراوا، شاریکەند، نێو گوندی خوڵاماڵی، سەیرانگای پردی خوڵاماڵی، قالۆی ڕەسووڵ ئاغا، ئێسکی بەغدا، سمبە، قالۆی شێخان، ئاغۆتمان، قڕوچای عولیا، قروچای خواروو، قوڵقوڵە، قزڵ گونبەد، دەروێشان، قەرەداغ، دەوڵەتاوا، لاسە گوڵان، قەرەگوێز، قەڕەڵی، تەپی، قاجڕ، عەیشاوا، بوغدەداغی، کانی پانکە، دار بەسەر و خەلیفان، بەشێک لە جاددەی مەهاباد ـ سەردەشت، چوارڕێیانی ئازادی،  پارکی سەید قوتب، مەیدانی ئارد، شەقامی کارگەر، فەلەکەی کاکتووس، پردی شەوڕەنگ، ئووتووبانی شارەک، سێڕێیانی مەهاباد ـ بۆکان ـ میاندواو، تابڵۆکانی قەراخ جاددەی میاندواو ـ مەهاباد  و ڕێگای دۆستاڵی .

بەم بۆنەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان، لە شارەدێی نێ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و هەروەها لە شاری شنۆ لە نێو شار بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لە گوندی سەرگیز بە نووسینی دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە، ڕێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز گرت.