کوردستان میدیا: سه‌دان بنه‌ماڵه له شاری حومس له سووریه له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ و پاشان بۆمباران کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریه به بڵاو کردنه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک، خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی خێرای سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ کۆتایی هێنان به بۆمبارانی شاری حومس له‌لایه‌ن ئه‌رتشی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بوو و هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاندووه، هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی سووری له ژن و منداڵه‌وه بگره هه‌تا پیر و لاو، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئامانجی بۆمبارانی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه و ١٨ هاووڵاتیی سووری کوژراون.
ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردان، سه‌رپه‌رستی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رابێرت موود رایگه‌یاندووه، ته‌شه‌نه‌ی توندوتیژییه‌کان کاری چاودێرانی دژوارتر کردووه.
دوێنێ رێکه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردان، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ هێرشی ئاسمانیی هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حومس ده‌ربڕیبوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه کۆمیته ناوچه‌ییه‌کانی هاوئاهه‌نگیی شۆڕشی سووریه بومبارانه‌کانی شاری حومسیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی دیمه‌شقه‌وه به توندی مه‌حکووم کردووه.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی سه‌دان هاووڵاتی ناڕازیی له دیمه‌شق بڵاو کردۆته‌وه.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه وتووێژه‌کانیان له ئه‌ستانبووڵ له‌مه‌ڕ پێناسه کردنی بیروڕاکان سه‌باره‌ت به داهاتووی سووریه ده‌ست پێکردووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران