کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی مەهاباد داوای وەرگرتنی باجی جیاواز لە دووکانداران دەکات

12:47 - 15 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: شارەداریی مەهاباد بە بیانووی نەدانی باج، سەرچاوەی بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم شارە دەبڕێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شارەداریی مەهاباد لە بڕیارێکدا بە بیانووی نەدانی باجی ساڵانە کۆمەڵێک دووکانی داخستووە، کە خاوەنە سەرەکییەکانیان خۆیان لە دانی ئەم باجە پاراستووە و دووکانەکانیان بە کرێ داوە، کە بۆ  کرێچییەکان تەنیا سەرچاوەی ژیانیان بە هەژمار دێت و ئەم کارەی شاداریی مەهاباد لەم بارودۆخە نالەبارە ئابوورییە، چەند قات ژیانی ئەو کەسانەی ناخۆشتر کردووە.

ئەم دووکانانە کۆمەڵێک دووکانی "میکانیکی و سافکاری و نەقاشیی" لە شەقامی وەرزێڕیی ئەم شارەن.

داخستنی ئەو دووکانانە لە کاتێکدایە کە پرۆژەی بازرگانیی نگین نزیکەی ٣٨ میلیارد تمەن بە شارەداریی مەهاباد قەرزدارە و ئەو شارەدارییە هیچ دژکردەوەیەکی بەرامبەر بەم پرۆژە بازرگانییە نەبووە.

پرۆژەی بازرگانیی نگین  هەڵکەوتوو لە شەقامی محەممەدی قازی؛ کە خاوەنەکەی کەسێکە بە نێوی "فایەق فەیاز"، لە پرۆژە  بازرگانییە گەورەکانی مەهابادە.