کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەکانی کوردستان پێشمەرگەیان لە ئامێز گرتووە

19:12 - 25 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: هێزی پێشمەرگەی کوردستان  لە درێژەی کارو چالاکیییەکانی خۆیدا لە شاری بانە کۆبوونەوەی بۆ خەڵک گرت.

بەپێی ئاگادارییەک کە لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمجارە لە شاری بانەدا کۆبوونەوەیان بۆ خەڵك گرتووە و چەمک و ئامانجەکانی ڕاسانیان بۆ خەڵکی شاری بانە شی کردووەتەوە، کە  خەڵکی تێکۆشەری بانە پێشوازی گەرمیان لە پێشمەرگەکانی کوردستان کردووە و خۆشحاڵیی خۆیان سەبارەت بە بوونی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو خەڵکدا دەربڕیوە.

لە درێژەی کار و تێکۆشانی پێشمەرگەی کوردستان، شەوی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٧ کاتژمێر ٧ی ئێوارە دەستەیەک لە  پێشمەرگەکانی  سەر  بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری پێشمەرگەکانی شار چوونەتە ناو شاری بانە و لە گەڕەکەکانی بنی ڕزان تەنیشت قایبەرد لە گەڵ خەڵک چاوپێکەوتنیان کرد و لە گەڵ پێشوازی گەرمی خەڵکی ئەو شارە بەرەوڕو بوون، بۆ ماوەی نزیک بە یەک- دوو کاتژمێر لە ناو شاردا مانەوە و پاشان بە سەرکەوتوویی درێژەیان بە مەئمووریەتی خۆیان ‌دا.