کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شانازییەکی دیکە بۆ شاخەوانیی کوردستان

16:47 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: دوو منداڵی کوردی خەڵکی مەهاباد بۆ یەکەمین جار، بە سەر لووتکەی شاخی "عەلەم کووهـ"دا سەر کەوتن .

ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی خەرمانان، دوو شاخەوانی مێرمنداڵی ئەندام لە تیمی شاخەوانیی "موقبێلـ"ـی مەهاباد، بە ناوەکانی "موقبێل پەهنایی" تەمەن ٩ ساڵ و "بێریتان سلێمانی" ٨ ساڵان، بە سەر شاخی "عەلەم کوهــ"ـدا، کە بەرزاییەکەی ۴۸۵۰ میترە و دووەمین شاخی بەرزی ئێرانە، بە سەرکەوتوویی سەر کەوتن.

ئەوە بۆ یەکەمین جارە کە کچێکی ٨ ساڵە و کوڕێکی ٩ ساڵە، بە لووتکەی ئەو شاخەدا سەر دەکەون.

ئەو دوو شاخەوانە پێشتریش لە مانگەکانی پووشپەڕ و گەلاوێژدا، بەسەر لووتکەی شاخەکانی "سەهەند" و "سەبەلاندا" سەر کەوتوون.

لە ئێستادا "موقبێل پەهنایی" لە ئوردووی تیمی میللی ڕازەوانیی (سەخرە نەوەردی) مێرمنداڵانی ئێراندایە و "بێریتانـ"ـیش لە بواری ڕازەوانیدا خەریکی چالاکییە.