کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی HDP سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کرد

15:35 - 17 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی HDP سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێریان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی پارتی دیمۆکراتی گەلان (HDP) لە باکووری کوردستان بە سەرپەرستیی "سیبەل جان" پارلمانتاری HDP لە شاری ئامەد سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکرات بە سەرپەرستی "محەممەد ساڵح قادری" نوێنەری حیزب لە هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا ڕەوشی کوردستان و ناوچەکە و بە تایبەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ کران و یەکگرتوویی هێز و لایەنە سیاسیەکان بە پێویستیەکی زەرووری دانرا.

شاندی HDP وێڕای خۆشحاڵی دەربڕێن لەو دیدارە، دەور و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد بەرز نرخاند و پێداگریان لە سەربەردەوامی و بەهێزترکردنی پێوەندییەکان کردەوە.