کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی بەشداریان لە مەراسمی پرسەی مام جەلال لە پاریسدا کرد.
سەعات ٥ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێز گرتن لە خەبات و تێکۆشانی مام جەلال لە سالۆنی شارەداری ١٥ی پاریس لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنستیتۆی کورد لە پاریس بەڕێوە چوو.
شاندێكی حیزبی دێـموکرات بە سەرپەرستیی حەسەن شەرەفی بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد.
حەسەن شەرەفی لە بارەی تایبەتمەندیی و کار و تێکۆشانەکانی مام جەلال وتارێکی پێشکەش کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا دەیان کەس لە کەسایەتی سیاسی و هەواڵنێری و پارلەمانتارانی فەڕانسەیی و چەندین کەسایەتی کورد بەشدار بوون و لە پەیوەندی لە گەڵ تایبەتمەندییەکانی مام جەلال قسەیان کرد.
شاندی حیزبی دێموکرات لەو ڕێوڕەسمەدا چاوی بە ژمارەیەک لە کەسایەتی فەرانسەیی و کورد کەوت.