کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

12:07 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری کۆیە، سەردانی بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، شاندێكى مەكۆى بزووتنەوەى گۆڕان له شارى كۆيه بە سەرپەرستیی "بەختیار جەوهەر" باژێڕوانی مەکۆی کۆیە، سەردانی بنکەی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری"  جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازیی لێکرا.

لەم دانیشتنە دۆستانەیەدا وێڕای جەختکردنەوە لە سەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن، باس لەوە کرا کە پشتیوانی کردن لە ویست و داخوازییەکانی نەتەوەی کورد لە هەر کام لە پارچەکانی کوردستان، ئەرکێکی نیشتمانی و کوردانەیە.