کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزب لە ٨٥مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعیی بەشداری کرد

12:13 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ستۆکهۆڵم، لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی ٨٥مین ساڵیادی حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی شیوعی عێراق، بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی خاکەلێوە، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە شاری ستۆکهۆڵم، لە ٨٥مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی شیوعی عێراق بەشداری کرد.

لەو ڕێوڕەسمە بەشکۆیە، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو دوو حیزبە، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی و عێراقیش بەشدارییان هەبوو.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە شاری ستۆکهۆڵم، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی شیوعی عێراق، بە سەرپەرەستیی "عینایەت دەشتی" لەو ڕێوڕەسمە بەشداری کرد.

سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و عێراق دەستی پێ کرد.

دواتر پەیامی پیرۆزبایییەکان پێشکەش کران، کە نوێنەری حیزبی دێموکراتیش پەیامی پیرۆزباییی حیزبی خوێندەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە خەباتی ئەندامانی دێرینی حیزبی شیوعی لە قۆناغە سەختەکانی شۆڕشدا، لە لایەن بەڕێوەبەران و بەرپرسانی حیزبی شیوعی لە وڵاتی سوئید خەڵاتیان پێشکەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی چەند سروود و هەڵبەست کۆتایی پێ هات.