کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداری لە پرسەی "عادڵ موراد" کرد

12:12 - 5 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "عادڵ موراد" کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی،  شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "عادڵ موراد"، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشدارییان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دیمۆکراتیان پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی ناوەندیی (ی.ن.ک) ڕاگەیاند.