کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی کۆمەڵەدا کرد

23:57 - 23 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان، له ڕێوڕەسمی کۆمەڵەدا بەشداری کرد.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کمونیستی ئێران" کۆمەڵە" بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە شاری کوڵن بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی "حیسام ئەحمەدی"، بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا کرد.

شاندی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکرات، کە لەسەر بانگهێشتی کومەڵە بەشداری کردبوو، پەیامی پیڕۆزباییی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی ئاڵمانی ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بە ئاوات خواستن.