کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی پێشڤەڕۆی کورد له سووریەیان کرد

12:11 - 5 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی پێشڤەڕۆی کورد له سووریەیان لە شاری سلێمانی کرد و کۆمەڵیک پرسی تایبەت بە کوردیان تاوتوێ کرد.

شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکرات، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد له سووریەیان له شاری سلێمانی کرد و لە لایەن "عەلی شەمدین" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری ئەو پارتە لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ کرا.

لەو سەردانەدا دوو لایەن باسیان لەسەر پرسی کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەت ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات کرد و هەروەها لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچە بیروڕای خۆیان دەربڕی.

لە کۆتاییدا دوو لایەن لە سەر بەهێزترکردنی پێوەندییەکانیان جەختیان کردەوە.