کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی "ڕۆژی کۆیە"دا بەشداریی کرد

12:29 - 11 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی "یادی ٥٠ ساڵە و ئارمی زێڕینی ڕۆژی کۆیە"دا، بەشدارییان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی ''فواد خاکی بەیگی''، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی "قائیم مەقامی قەزای کۆیە"، لە "یادی ٥٠ ساڵە و ئارمی زێڕینی ڕۆژی کۆیە"دا، بەشدارییان کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای کۆیە بەشدار بوون، لە چەندین بڕگەی جیاواز و لە  بوارەکانی هونەری و وەرزشی و...، یادەکە بەرز ڕاگیرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پەیامی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکرات خوێندرایەوە.

لە ساڵی ۱۹٦۹ی زایینییەوە، ڕۆژی ۱ی مانگی ئاگوست، وەکوو ڕۆژی "شاری کۆیە" ناودێر کراوە.