کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی لێژنەی ئاسایشی پارلەمانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

10:56 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی لێژنەی ناوخۆی ئاسایشی پارلەمانی کوردستان سەردانی بنکەی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی لێژنەی ناوخۆی ئاسایشی پارلەمانی کوردستان بە سەرپەرەستیی "ئەیووب عەبدوڵڵا" سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی پارلەمانی کوردستان، سەردانی بنکەی دەستەی کارگێریی  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

شاندی لێژنەی ناوخۆی ئاسایشی پارلەمانی کوردستان لە لایەن "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و شاندی یاوەری پێشوازیان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا لێژنەی ئاسایشی پارلەمان وێڕای پرسە و سەرخۆشی خۆیان بۆ شەهیدبوونی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب پێداگریان لە سەر ئەوە کردەوە کە نابێت هیچ وڵاتێک سەروەریی هەرێمی کوردستان لە مەترسی بخات.

هەروەها شاندی حیزب سپاسی هاوخەمی و هاوسۆزیی پارلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حیزب و ڕێکخراوەکانی هەرێمی و خەڵکی باشووری کوردستانیان کرد.