کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد

17:01 - 29 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە سەرپەرەستیی ڕەزا کەعبی سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە سەرپەرەستیی ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

سەرەتا ڕەزا کەعەبی ، پیرۆزبایی تەواو بوونی کۆنگرەی ۱٦هەمی حیزبی دێموکرات کۆنگرەی ڕاسانی رۆژهەڵات و هەڵبژادنی لێپرسراوی گشتیی حیزبی کرد و پێویستی هەرچی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بە گرینگ زانی.

پاشان مستەفا هیجری، وێڕای سپاس بۆ پیرۆزبایی بەڕێزیان سەبارەت بە بەهێزتر کردنی ناوەندی هاوکاریی و کۆدەنگی و یەکدەنگی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و دۆخی خراپی ڕێژیم و ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی هێنایە بەرباس.

هەر لەو دانیشتنەدا لەسەر ڕەوشی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان و ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم دۆزی کورد، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و پێویستیی ئەو کۆبوونەوە و دیدارانە بە گرینگ زانرا.