کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی کۆمیتەی حیزبی دێموكرات بەشداری لە ساڵیادی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی دا کرد

13:00 - 20 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران  لە شاری كۆپێنھاگ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ٤٠ەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی دا كرد.

ڕۆژی یەكشەممە، رێكەوتی ١٩ی ڕەشەمە، شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە سەر بانگھێشتی كۆمیتەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە شاری كۆپێنھاگ پایتەختی دانیمارک، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی "مەلا مستەفا بارزانی" رێبەری پارتی دێموكراتی كوردستان دا كرد.

سەرەتایی ئەو یادە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی رێگای ڕزگاری كورد و كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان لەلایەن كۆمیتەی پارتی دێموكراتی كوردستانەوە بەخێرھاتنی میوانان كرا.

لە بەشێکی ئەم یادەدا "حاتەم جەهانگیری"، پەیامێکی بەم بۆنەوە بە نوێنەرایەتی کۆمیەتی دانیمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرد.

دواتر پەیام و بروسکەی لایەن و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان پێشكەش کران.