کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئامریکا کۆبوونەوەیەکی بە نسیبەت داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە برد

18:18 - 22 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئامریکا، کۆبوونەوەیەکی بە نیسبەت داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەدانی ١٣٩٧ی هەتاوی، شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئامریکا بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئاکادیمیسییەنەکان، ڕێبەرایەتی دوو حیزبی سەرەکیی ڕۆژهەڵات، "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران"، کۆبوونەوەیەکی بە نیسبەت داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمیسیەنی کورد و هەروەها  ئاکادیمیسییەنەکانی تینک تەنکەکان بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەی شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئامریکادا کۆمەڵێک پرسیاری تایبەت بە کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگە هاتە ئاراوە کە لە لایەن "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وڵام درایەوە.

لە پرسیارەکاندا زیاتر لە سەر ڕۆڵی پێشمەرگە جەخت کرابوویەوە کە ڕۆڵێ پێشمەرگە لە داهاتووی کوردستاندا چی دەبێت؟ ڕاسان چیە و ئامانجی ڕاسان چیە ؟ و کۆمەڵێک پرسیاری دیکە لەو پێوەندییەدا کرا کە لە لایەن مستەفا هیجری، وڵامی پرسیارەکان درایەوە.

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد" :ئێـمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە خوێندنەوە و  زانیارییەک کە لەسەر ئەم ڕێژیمە هەمانە و ئەزموونی پێشنیاری وتووێژ تا شەڕی چەکداریمان لە گەڵیهەبووە، گومانمان لە سەر ئەو ڕاستییە نییە  کە رێگای رزگاربوونی خەڵکی ئێران بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ،هەروەها گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بە رێڕەوی نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێڕانتێدەپەڕێت. بێجگە لەمە، هەر چەشنە پلانێک بەمەبەستی "گۆرینی سیاسەتی رێژیم" تەنیا تێچووی خەسارەکان بۆ خەڵکی ئێران و وڵاتانی جیهان زیاتر دەکا و مەجالی زیاتر پێک دێنێ کە رێژیم  کاریگەری وحزووری خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات.

هیجری لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە خەڵکی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،وەک حیزبێکی خاوەن مێژوو و پێگەی جەماوەری، بە ئەزموونێکی زیاتر لە حەفتا ساڵ خەبات دژ بە دوو رێژیمی پاشایەتی پەهەلەوی  و کۆماری ئیسلامی، پلانی هەیە کە خەباتەکەی شانبەشانی خەباتی سەرانسەری لە ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی، بەهێزتر و جەماوەریتر بکا.

شۆرای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئامریکا تینک تەنکێکی بەهێزی ئامریکاییه کە لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا کاریگەرییەکی بەهێزیان هەیە.