کوردستان میدیا: به‌رپرسی ناوه‌ندی خوێن‌بایی ئێران، وێڕای ئاماژه به زیاد بوونی ئاماری زیندانیان به‌هۆی ماره‌یی گوتی، له دوو ساڵی رابردوودا شیرازه‌ی ٢٠ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئێرانی به هۆی ماره‌یی لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته.
ئه‌سه‌دوڵڵا جۆلایی به‌رپرسی ناوه‌ندی خوێن‌بایی ئێران، ئاماری زیندانیانی خوێن‌بایی له سه‌رانسه‌ری ئێران، هه‌تا کۆتایی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ، ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ که‌س راگه‌یاندووه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، به‌رپرسی گشتیی ناوه‌ندی خوێن‌بایی پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وه‌ی، گوتوویه‌تی: له‌سه‌دا ٧٠ی زیندانیانی ئه‌و پاریزگایه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دادپرسیی ماڵیی ماره‌یی، بژیوی و ... هتد، زیندانی کراون.
به‌وته‌ی سه‌ید مه‌نسوور عیبادی، ژماره‌یه‌ک زیندانیی خوراسانی ره‌زه‌وی له یه‌ک هه‌زار ٩٦٠ که‌س له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو بۆ ٣ هه‌زار و ٥٤٠ که‌س له کۆتایی مانگی جۆزه‌رانی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه.
له ساڵێکدا ٥ هه‌زار که‌س به ژماره‌ی زیندانیانی سیاسیی زیاد ده‌کات.
غوڵام‌عه‌لی محه‌ممه‌دی، جێگری قه‌زایی رێکخراوی زیندانه‌کانی ئێران، به هه‌واڵده‌ریی ئیرنای گوتووه: له ساڵێکدا له‌سه‌دا ٢٠ی حه‌شیمه‌تی زیندانه‌کانی ئێران زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی حه‌شیمه‌تی زیندانه‌کانی ئێران سێ هێنده‌ی قه‌واره‌ی زیندانه‌کان بێت.
حه‌شیمه‌تی زیندانه‌کانی ئێران له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له حاڵێکدا به ٢٥٠ هه‌زار که‌س ده‌گات که به وته‌ی جێگری قه‌زایی رێکخراوی زیندانه‌کانی گشتیی وڵات، له ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ژماره‌ی زیندانیانی ئێران ١٥٨ هه‌زار و ٣٥١ که‌س بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی قانوون، ئێران له ریزی ٨ وڵاتی جیهان له بواری ژماره‌ی زیندانیان دایه.