کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەت پولیمێری کرماشان بەرهەمەکانی نافرۆشرێت

12:55 - 25 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بەرهەمەکانی پێترۆشیمیی پولیمێری کرماشان، لە بازاڕدا نافرۆشرێت و لە ئەنبارەکاندا ماون.

شیرکەتی پێترۆشیمیی پولیمێری کرماشان، ناتوانێت لە بازاڕدا بەرهەمەکانی بفرۆشێت و هەروا لە ئەنبارەکاندا ماون و ئەو شیرکەتە بەرەو داڕمان دەچێت؛ یەکێک لە هۆکارەکانی لەدەستدانی بازاڕی فرۆشی ئەو شیرکەتە، بەرهەمەکانی شیرکەتی ئارامکۆی عەرەبستانە کە بە کوالیتییەکی باشتر و هەرزانتر لە بازاڕدا دەفرۆشرێت.

بەرهەمەکانی شیرکەتی پولیمێری کرماشان، کە بۆ بەرهەمهێنانی: مەخزەنی گواستنەوەی سووتەمەنی، بۆڕی و ڕووکەشی بۆڕی، کەلوپەلی ماڵ و ئەلیافی دەسکرد و ... بەکار دێن، بازاڕیان لەدەست داوە و فرۆشی ئەو شیرکەتە گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەگەر ئەو باردۆخە بەردەوام بێت و بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتە لە بازاڕدا نەفرۆشرێن، بەرەو داڕمان دەچێت و بەشێکی زۆر لە کارمەندان و کرێکارەکانی ئەو شیرکەتە بێکار دەبن و کاریگەرییەکی خراپ لەسەر قەیرانی بێکاری لە پارێزگای کرماشان دادەنێت.

پاش گەمارۆوەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، زۆربەی شیرکەتەکانی ئێران بە هۆی قەیرانی بازاڕی ئەرز هاوسەنگیی تێچووی بەرهەمهێنان و فرۆشی شیرکەتەکان تێک چووە و لە بازاڕەکانیشدا، بە هۆی زیادبوونی بەرهەمە چینییەکان و هەرزانبوونی بەرهەمەکانیان، بەرهەمی شیرکەتە نێوخۆیییەکان نافرۆشرێت و زۆرینەی شیرکەتەکان داڕماون.