کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەرەفکەندی لە ڕێبازیدا زیندووە

17:31 - 20 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی یادی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەتی گەل، دوکتور "سادق شەرەفکەندی" بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خەرمانان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی "شاروێرانـ"ـی شاری مەهاباد، یادی شەهیدکرانی ڕێبەری گەورەی نەتەوەی کورد، دوکتور "سادق شەرەفکەندیـ"ـیان بەرز ڕاگرت.

لەو چالاکییەدا، وەفادارانی ڕێبازی ئاشتی و ئازادی، کۆمەڵێکی بەرچاو تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیەدا، بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی لێ ئەنجام درابوو بریتین لە: "گابازەڵە، کێچاوا، جیهادئاوا، قەرەداغ، قجیاوا، گاپیس، تاڵاوی کانی بەرازان و گۆڕستانی شەبەک".

هەروەها چەندین دروشمی وەک: "دوکتور شەرەفکەندی لە ڕێبازیدا زیندووە، بژی ڕاسان، بژی حدکا"، لەو چالاکییەدا لەسەر  دیواری گوندەکان نووسراوە.