کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدانی ١٧ی خەرمانان بە خاکی نیشتمان ئەسپێردران

18:54 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات جارێکی دیکە تەرمی پیرۆزی پۆلێک تێکۆشەری شەهیدکراو بە دەستی تاوانکارانی کۆماری ئیسلامی لە ئامێز گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی بە بەشداری بەشێک لە کادر و پیشمەرگەکانی حیزب، تەرمی پیرۆزی شەهیدانی تازەی گەل کە لە ئەنجامی کردەوەی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزب لە کۆیە گیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد، لە گۆرستانی شەهیدان ئەسپەردەی خاک کران.

ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان ڕێژیمی ترس‌لێنیشتووی تاران لەڕێگەی بەزاندنی سنووری خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەپێی دانپێدانانەکەی خۆیان بەهۆی مووشەکی زەوی بە زەوی جینایەتێکی خوڵقاند و بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی پۆلێک ئازادیخواز و تێکۆشەری کوردستان.