کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە مەریوان ڕووی دا

11:26 - 30 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە شاری مەریوان شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزێکی شۆڕشگیڕ و سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی، ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ناوچەی مەریوان لە نزیک ئاوایییەکانی دەرێ و نشکاس شەڕ و پێکدادانێکی قورس، لە نێوان هێزێکی شۆڕشگیڕ و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەم شەڕ و پێکدادانەدا هێزەکانی دوژمن، کوژرا و برینداری زۆریان هەیە و چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە، هەتا  کوژرا و بریندارەکان بۆ نەخوشخانەی "بووعەلی'' بگوازنەوە.