کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی چەکداری لە سیستان و بەلووچستاندا ڕوویدا

13:03 - 26 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و کەسانی نەناسراودا، چەند کەس کوژران و بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان، چەند کەسێکی نەناسراو لە پاسگای "سەهرەکان"، لە ڕێگای "بزمان" بۆ "ڕیگان"، چوار کەس لە مەئموورانی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان  کرایە سەر.

ئەو چوار کەسە نیزامییەی ڕێژیمی ئێران، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادنانەدا، زیانیی گیانییان بەر کەوت.

لەو پێوەندییەدا، ئوستواری یەکەم "مستەفا موحیبی پارسا" کوژراوە و سێ کەسی دیکە لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە ناوەکانی ئوستواری دووهەم "مۆحسین پوورمحەممەد"، سەروان "محەممەد عەلی عەباسی"، "مەهدی ئوستوار" و سەربازێک بە ناوی "ڕامین جەوشەن"، بریندار بوون.

ڕێژیمی ئێران ئەو چەکدارانە بە کەسانی ئاژاوەگێڕ و شەڕخواز وەسف کردووە.