کوردستان میدیا: رێکه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه و هێزه‌کانی ئه‌رتشی ئازاد له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به مه‌به‌ستی یه‌کگرتوویی زیاتر پێک هێنا.
عه‌لی شه‌مدین نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتیکی پێشکه‌وتنخوازی کوردی سووریه به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیای راگه‌یاند، چوارکه‌س به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارن و وتیشی: ئامانج له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌رفراوانتر کردنی شۆڕشی سووریه به‌دژی رێژیمی ئه‌و وڵاته‌یه.
شه‌مدین ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه به ته‌نیایی نه‌یده‌توانی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی سووریه بکات هه‌ر بویه ئێستا کورده‌کان و نوێنه‌رانی ئه‌رتشی ئازادیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حیزبی دێمۆکراتیکی پێشکه‌وتنخوازی کوردی سووریه له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یه‌دا بۆ کوردستان میدیا ئاشکراشی کرد، هه‌تا ئێستا چه‌ندین به‌ره و کۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانه‌وه پێکهاتوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه کارێکی ئه‌وتۆ به مه‌به‌ستی رووخاندنی رێژیمی سووریه ئه‌نجام بده‌ن.
شه‌مدین هیوای خواست که وڵاتانی ئورووپا و ئه‌مریکا پاڵپشتی له‌و کۆبوونه‌وه‌ی دوحه بکه‌ن هه‌تا بتوانن به‌ره‌یه‌کی گه‌وره و یه‌کگرتوو دروست بکرێ.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له قه‌ته‌ر پێکهاتووه و مه‌به‌ستیشیان کۆکردنه‌وه‌ی ئوپۆزیسیۆنی سووریه له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو دایه.