کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاتێح، فاتێحی هونەر و ڕەنج کۆچی دوایی کرد

12:47 - 29 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی پیانیستی کورد لە شاری کامیاران، لە دوای تەمەنێک بێ ناوونیشانی، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە دنیای هونەر کرد.

 ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، هونەرمەند "فاتێح مەردۆخی"، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنه، لە نەخۆشخانەی "تەوحید" کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو هونەرمەندێکی هەژار بوو، بەڵام هیچکات بەهۆی نەداری، هونەری خۆی هەرزانفرۆش نەکرد.

ژیانی ناوبراو سەرتاسەر تەنیایی و هەژاری بوو.

"فاتێح"، تەندیسێک لە ڕەنج و نەجابەت بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی ئەو نەجابەتەی پاراست.

ئەو پیانیستە کوردە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە گوندی "گڵیان" لە نێوان شاری کامیاران و پاڵنگان، به بێ بوونی هونەرمەندان و ڕێوڕەسمێکی تایبەت، بە خاک ئەسپێردرا.

​​​​​​​ناوبراو ٢٥ پارچە ئاهەنگ و ٧ پارچە ئاهەنگی بۆ پیانۆ دروست کردووە.

هونەرمەندانی کورد بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران پەراوێز دەخرێن یان بەهۆی گوشارەکانی ڕێژیم زێدی خۆیان بەجێ دەهێڵن.