کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"مەردان\"ی بەتین قوبادی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی \"گۆوا\" لە هیندستان نمایش کرا

20:00 - 12 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی مەردان لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی لە چل‌و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گۆوای وڵاتی هیندستان نمایش کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی مەردان نوێترین بەرهەمی سینەماكاری كورد بەتین قوبادی لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە چل‌و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گۆوا لە وڵاتی هیندستان نمایش كرا.

ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دێتە ئەژمار، لە شاری گۆوای وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و دوایین بەرهەمی سینەماکارانی ناوداری جیهانی تێدا نمایش کرا.

دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی مەردان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کانادا، ئەم فیلمە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ کاندیدبوون لە ٨٧مین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠١٥ی زایینی دەستنیشان کرا.

چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی بڵاوکەرەوەی جیهانی فیلم وەک ئێم.کەی ٢ (2MK)، وایلدبانچ (Wildbunch)، وێرسیتالە فیلمز (Versatile films داوای بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە کوردییەیان لە ئاستی جیهاندا کردووە.