کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ ئێرانی هەڵپەسارد

17:22 - 27 خەرمانان 2719

 کوردستان میدیا: فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ، سەرجەم چالاکییەکانی ئێرانی بە هۆی ڕووداوەکانی جامی جیهانیی ٢٠١٩ی جۆدۆ کە لە تۆکیۆ ڕووی دا هەڵپەساردووە.

فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ دوا بە دوای پێشگرتن بە جۆدۆکارێکی خەڵکی ئێران، بۆ بەشداریی لە دوایەمین خولی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیی جیهان، تەواوی چالاکییەکانی ئێرانی لەو بوارەدا خستە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە.

"سەعید مەڵایی"، جۆدۆکاری کێشی کەمتر لە ٨١ کیلۆ، لە  کێبڕکێیەکانی جامی جیهانیدا کە لە تۆکیۆ لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئووتی ٢٠١٩دا بە هۆی ئەگەری بەرەوڕووبوونی لەگەڵ جۆدۆکارێکی ئیسراییلی بە ناوی "ساگی مۆکی"، لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە داوای لێ کرا کە، لە کێبڕکێیەکان بکشێتەوە.

ئەمە یەکەمین جارە کە وەرزشی ئێران، بەهۆی خۆبواردن لە کێبڕکێیەکان لەگەڵ ڕکابەرە ئیسراییلیەکان هەڵدەپەسێردرێت.