کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەردەوامە

11:30 - 5 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەردەوامە و ڕۆژانە چەندین شانۆ لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی شار و گوندەکانی مەریواندا، پێشکەشی بینەران دەکرێت.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی ئەمساڵی مەریوان، بە بەشداریی ١١ وڵاتی جیهان، لە پێتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران، لە ڕێکەوتی ۲ی خەرمانانەوە دەستی پێکردووە.

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ئەم فێستیڤاڵە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی شار، گوند و شارۆچکەکانی سەر بە شاری مەریوان پێشکەشی خەڵک و بینەران کراوە و خەڵکی هونەردۆستی کوردستانیش پێشوازییەکی گەرمیان لە بەرهەمەکان کردووە و بینەریان دەبن.

شوێنەکانی بەڕێوەچوونی ئەم شانۆیانە بریتین لە: "پارکی شانۆ، گۆلی زرێبار، پارکی میللەت، شارۆچکەی سەوڵاوا، مەیدانی باوەڕەشی، کانی دینار، شارۆچکەی هیجرەت، گوندی دەرەتفێ، گوندی یەنگیجە و گوندی بەردەڕەشە".

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەموو ساڵێک بە پێشوازییەکی زۆر لە لایەن خەڵکی هونەردۆستی مەریوانەوە، بەڕێوە دەچێت.