کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

12:20 - 29 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە ڕەوتی بەرەوپیشچوونی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگاداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تێکۆشەرانی ناوخۆی حیزبی دێموکرات لە درێژەی کار و چالاکیەکانیان کە بەردەوام لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو دەبن، شەوەکانی ٢٧ و ٢٨ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی لە گوندەکانی "نجێ" و "سەرهویە" سەربە ناوچەی ژاوەرۆ کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرینیان بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە پێک هێناوە.

لە باس و بابەتەکانیاندا ئاماژەیان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، زەبر و زەنگی رێژیمی دژی‌گەلی لە کورستان دژ بە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هەروەها ئاماژەیان بە گرتن و لێدان و زیندان و ئەشکەنجەکان کردووە کە ئەو باسە لەگەڵ پێشوازی گەرم و گوڕ و بێ‌وێنەی خەڵکی ئەو دەڤەرە بەرەوڕوو بوویەوە .

خەڵکی ئەو ناوچەیە بەسەرکردنەوەیان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە گرینگ نرخاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دۆخێکی باشدا درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیان دا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان